
تۆ مەیە بۆ شارە بچوکەکەی من با وێل و شەیدایی دەردم نەبێ تۆ مەیە بۆ ئەو شارەی ماڵەکانی پر هەستن با ماڵی من دوای رۆشتنت کاول نەبێ تۆ مەیە کچەکانی شارەکەم حەسوودن با شۆخیەکەت هۆکاری مردنیان نەبێ تۆ مەیە بۆ ئەم مەملەکەتەی ئاشقن با هیچ گەنجێکی شارەکەم شێتت نەبێ تۆ مەیە بۆ ئەو شارەی چوار وەرزی ساردن با بەهاری تۆ جێگرەوەی وەرزەکانی نەبێ تۆ مەیە ئەو شارەی سەرتاپای دارن با بەژنەکەت هەژێنی دارەکان نەبێ تۆ مەیە گولەکانی ئێرە بە بۆن ناسراون با بۆنی تۆ لە شارەکەم زاڵ نەبێ

